لینوكس
Ji Wîkîpediya
Ev gotar bi zaravayê soranî hatiye nivîsandin. Ji bo malpera soranî, binêre: ماڵه‌وه, ji bo lîsteya gotarên bi soranî, binêre: Kategorî:کوردی an vê lîsteyê |
لینوكس سیستمێكه وه‌ك هه‌موو سیستمی كارپێكردنه‌كانی دی (ویندۆز، یونیكس، نۆڤڵ، هتد) كه له سه‌ره‌تادا ته‌نها وه‌ك ئاره‌زوویه‌كی خوێندكارێكی لاو به‌ناوی (لینوس تورڤالدس)ه‌وه كه له زانكۆی هێڵسینكی-فینله‌ندا ده‌یخوێند، دروست كرا.
لینوس گرنگیی به‌سیسته‌می مینیكس (Minix) كه سیسته‌مێكی بچووكی یونیكس (UNIX)ه دابوو، وه بڕیاری دا كه ئه‌م سیسته‌مه پێش بخات چونكه له پێوانه‌ی مینیكسدا نه‌مابوو. له ساڵی 1991 ده‌ستی كرد به كار كاتێك یه‌كه‌م ده‌رچوو (Version)ی 0.2ی هێنایه به‌ده‌وامی كاری تیا كرد تا ساڵی 1994 كه ده‌رچووی 1.0 ی ناوك(Kernel)ی لینوكس هاته كایه‌وه. ئێستا (04.05.2003) تازه‌ترین ناوكی لینوكس ده‌رچووی 2.4 كه له 2001 هاتۆته كایه‌وه و پێشكهوتووخوازانیش هه‌ر به‌رده‌وامن.
لینوكس پێش خراوه له‌ژێر سایه‌ی گنو (GNU) وه سه‌رچاوه‌ی یاساكه‌ی به خۆڕاییه و له‌به‌رده‌ست دانراوه بۆ هه‌مووان. هه‌رچه‌نده ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه لینوكس و دابه‌شكه‌ره‌كانی (Distributions) مه‌رجه هه‌میشه به‌خۆڕایی بن! كۆمپانیاكان كانی له‌وانه‌یه زۆر جار به‌رامبه‌رێك یان پاره داوا بكه‌ن كاتێك كه سه‌رچاوه‌ی یاساكه‌ی به خۆڕایی بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
لینوكس له‌وانه‌یه به‌كار بهێنرێت بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی به‌رفراوان وه‌ك ڕایه‌ڵه، پێشخستنی كاڵانهرمهكان و هه‌روه‌ها وه‌ك كه‌نارێكی كۆتایی بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان، زۆر جار لینوكس وه‌ك یه‌كێك له هه‌ره باشترین ئه‌لته‌رناتیڤێكی نرخ هه‌رزان له‌چاو سیستمه‌كانی تر به‌كار دێت.
بوونی سروشتی ده‌ستكه‌وتن و چالاكیی لینوكس وای كردووه كه ئه‌مڕۆ له ته‌واوی جیهاندا ئاشنا بێت و زۆربه‌ی پێشكه‌وتووخوازانی پرۆگرام سه‌رچاوه‌ی یاساكه‌ی به‌كار ده‌هێنن به‌پێی پێویستی خۆیان. له‌م كاته‌دا به ده‌یان پرۆژه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه كه ده‌رگایان بۆ لینوكس كردۆته‌وه بۆ ڕێكخستنی کاڵاڕهقهكان و مه‌به‌ستی جۆراوجۆر.
لینوكس لۆگۆیه‌كی یاسایی‌ی هه‌یه، پێنگوینی لینوكس كه (لینوس تۆرڤاڵدس) خۆی هه‌ڵیبژاردووه بۆ ده‌ربڕینێك بۆ ئه‌و سیسته‌می كارپێكردنهی دروستی كرد.
لینوكس چۆن ئه‌خوێنرێته‌وه؟ باشتر وایه گوێ له ده‌نگی (لینوس تۆرڤاڵدس) خۆی بگیررێت
بۆ دڵنیایی له‌م كورته ئاودیۆیهدا به زمانی ئینگلیزی به‌ده‌نگی خۆی ده‌یخوێنێته‌وه.
- چاۋكانی: zKurd.org
Ev gotara bi kurmancî: | Linux | :ه‌ۋ گۆتارێ بی كرمانجی |
ه‌ۋ گۆتار شیتلهک ه.
- ه‌ۋ گۆتار ھین نوو یه, نه ته‌مام ه. وه‌كی شیتلهكه دارێ یه. ھهكه تو بینیۋیسی, تو یێ ۋێ دارێ مه‌زین بیكی وو دێ گه‌له‌ك گولییێن نوو خوه ژێ به‌ردین. چا‌وا؟
- ه‌گه‌ر تو بیخوازی بینیۋیسی, بیچه سه‌ر « بیگوھهرینه».