دیموكراسیه‌تى نویَنهرایهتى
Ji Wîkîpediya
Ev gotar bi zaravayê soranî hatiye nivîsandin. Ji bo malpera soranî, binêre: ماڵه‌وه, ji bo lîsteya gotarên bi soranî, binêre: Kategorî:کوردی an vê lîsteyê |
[biguherîne] دیموكراسیه‌تى نویَنهرایهتى
دیموكراسیه‌تى نویَنهرایهتى شیَوهیهك له شیَوهكانى دیمو‌كراتى پیَكدههیَنیَت و تیۆریَكى مه‌ده‌نیه كه تیایدا ده‌نگده‌ران ( به شیَوازیَكى نهیَنى و ئازاد له ههلبژاردنیَكى فره‌لایه‌ندا) ئه‌و نویَنهرانهى كه نویَنهرایهتیان ده‌كه‌ن ههڵدهبژیَرن, ئه‌مانه نابن به بریكارى ده‌نگده‌ران ته‌نها نویَنهریانن – یان به مانایه‌كى تر واته ته‌نها له‌و كاته كارناكه‌ن كه ده‌نگده‌ران ئاراسته‌یان بكه‌ن به‌ڵكو دهسهڵاتیَكى ئه‌وتۆیان هه‌یه كه بتوانن دهسپیَشخهرى بكه‌ن له كاتى هاتنه‌كایه‌وه‌ى گۆرانكاریه‌كان. دیموكراسیه‌ته لیبرالیه نویَكان به نمونه‌ى گرنگى دیموكراسیه‌تى نویَنهرایهتى دادهنریَن. و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا زۆربه‌ى جار ئه‌م زاراوه‌یه هاوتاى ماناى زاراوه‌ى "كۆمارى" دادهنریَت. دیموكراسیه‌تى نویَنهرایهتى به‌خشینى دهسهڵاتیَكى گه‌وره‌تر بۆ نویَنهران له په‌رله‌مان لهخۆوهدهگریَت وه‌ك له‌وه‌ى كه شانشینیه‌تى ده‌ستورى یان دیموكراتیهتى هاوبه‌شیكردن (participatory democracy) دهیبهخشیَت له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو ده‌ستوره‌كان به‌ده‌ق له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى و ریَوشویَنهكانى تر دهنووسیَت بۆ هاوسه‌نگكردنى ده‌سه‌ڵاته نویَنهرایهتیهكان:
دیموكراسیه‌ت گۆرِینى نویَنهرهكان له خۆوهدهگریَت كاتیَك كه ده‌نگده‌ره‌كانیان لیَیان رازى نه‌بن.
و هه‌روه‌ها ههندیَك ورده‌كارى دیموكراسیانه‌ى تر له خۆوهدهگریَت ( وه‌ك كۆمیته‌ى شانشینى كه‌نه‌دى بۆ نمونه) یان
ههندیَك ریَوشویَنى دیموكراسیانه‌ى راسته‌وخۆ (وه‌ك ریفراندۆم بۆ نمونه), به‌ڵام سهرهرِاى ئه‌وه‌ش به ریَوشویَنى په‌یوه‌ست دانانریَن و زۆربه‌ى جار ئه‌نجامدانیان پیَویستى به برِیاریَك هه‌یه كه له په‌رله‌مانه‌وه دهربچیَت --- واته ده‌سه‌ڵاتى یاسا هه‌ر به ده‌ستى نویَنهران له په‌رله‌مانه‌وه دهمیَنیَتهوه.
ریَگا چاره‌ى ماناوه‌ند له نیَوان ئه‌و دوو دیموكراسیهتهدا بریتیه له بوونى " پهرلهمانیَكى باڵاتر" كه له ریَگهى ده‌نگدانى راسته‌وخۆوه ههڵنهبژیَردرابن نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى پیرانى كه‌نه‌دى كه به كۆپیه‌كى هاوتاى ئه‌نجومه‌نى لۆردهكانى به‌ریتانیا. نه‌ریتى هه‌ڵبژاردنى نویَنهرانى ویلایه‌ته‌كان له ئه‌وروپا له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م ( و به شیَوهیهكى زیاتر كاریگه‌رانه‌تر كه نویَنهرایهتى هه‌موو چینیَكیان ده‌كرد به‌ڵام به شیَوهیهكى جیاواز له‌وه‌ى كه ئیَمه ده‌یبینین) بۆ پیَشكهشكردنى راویَژكارى ئاراسته‌كردنى پاشا‌كان بووه هۆى دروستكردنى ئاشنایه‌تیه‌كى قووڵ له‌گه‌ڵ سیسته‌مى نویَنهرایهتیكردن. و ئیدمۆند بۆرك له گووتاره‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌راندا له بریستۆل راڤهكردنیَكى ته‌قلیدى ماف و ئه‌ركه‌كانى نویَنهرى ههڵبژیَردراوى پیَشكهشكرد.
ئه‌و جه‌ماوه‌ریه‌تیه زۆره‌ى كه دیموكراسیه‌ت وه‌ده‌ستى هیَنا له دواى شۆرِشى پیشه‌سازیه‌وه بوو له كاتیَكدا كه ژماره‌ى هاوڵاتیانى وڵاته پیشه‌سازیه‌كان زۆر بوو یان (له سه‌رده‌مه نویَترهكاندا) هاوڵاتیان زیاتر گرنگى خۆیان بۆ سیاسه‌ت ده‌رده‌خست, به‌ڵام ئه‌و ژماره زۆره‌ى خه‌ڵك و ته‌كنه‌لۆجیا له‌و سه‌رده‌مه نه‌گونجاو بوون بۆ دیموكراسیه‌تى راسته‌وخۆ. شانشینى یه‌كگرتووى به‌ریتاینا به ولاتیَكى سیسته‌م دیموكراسى نویَنهرایهتى دادهنریَت و ئه‌ڵمانیاش به هه‌مان شیَوه له‌ساڵى 1949 وابوو و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و كه‌ندا دوونمونه‌ى ترن بۆ جیَبهجیَكردنى دیموكراسیه‌تى نویَنهرایهتى. له ساڵى 2003 توانرا بۆ یه‌كه‌م جار له میَژووى مرۆڤایه‌تیدا بوونریَت كه زۆرینه‌ى دانیشتوانى سه‌ر گۆى زه‌وى له‌سایه‌ى سیسته‌مى دیموكراسیه‌تى نویَنهرایهتیدا ده‌ژین له ناویشیاندا ئه‌و شانشینیه‌ته ده‌ستوریانه‌ش كه حكومهتیَكى نویَنهرایهتى بههیَزیان هه‌یه.