بةرجاورووني
Ji Wîkîpediya
Ev gotar bi zaravayê soranî hatiye nivîsandin. Ji bo malpera soranî, binêre: ماڵه‌وه, ji bo lîsteya gotarên bi soranî, binêre: Kategorî:کوردی an vê lîsteyê |
بهرچاورِوونى
شه‌فافیه‌ت
بهرچاورِوونى وه‌ك له كلتوری ئاده‌میزادا بهكاردههیَنریَت مانای كرانه‌وه‌یی و په‌یوه‌ندیكردن و لیَپیَچینهوه لهخۆوهدهگریَت. بهرچاورِوونى به مانا خوازهییهكهى ماناكه‌ی له زانستی فیزیادا ئه‌وه‌یه: ماده‌ی "دیوه‌ده‌ر" ماده‌ی روون و شوشه‌ییه كه دیوه‌كه‌ى تری لیَیهوه دیاره. كاتیَك سیسته‌مه دیموكراسیه لیبرالیهكانی وه‌ك سیسته‌می ئه‌مریكا یاخود فلیپین سیسته‌مه‌كانیان ههنگاویَك به‌ره‌و پیَش ده‌به‌ن بهرچاورِوونى وه‌ك ئامرازیَكی لیَپیَچینهوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه حكومیه‌كان و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی به‌كار دیَنن. هه‌ر كاتیَك كۆبوونه‌وه حكومیه‌كان به رووی میدیا و جه‌ماوه‌ر كراوه‌بوون و، بوار بۆ هه‌موو كه‌س فه‌راهه‌م بوو به بودجه‌ی حكومه‌ت و كارنامه داراییه‌كانی دابچیَتههوه و، كاتیَك یاسا و ریَسا و برِیارهكان جیَگاى گفت‌و گۆ له‌سه‌ركردن هه‌ڵبگرن ، ئه‌وسا ئه‌و سیسته‌مانه به سیسته‌مى شه‌فاف دهژمیَردریَن و هه‌لی كه‌متر له‌به‌رده‌م حكومه‌ت بۆ خراپی بهكارهیَنانی دهسهلاَت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسه‌كانی دهرهخسیَ. ناكریَ بهرچاورِوونى وه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كی تاك لایه‌نه بوونی ههبیَ. ئه‌گه‌ر میدیا و جه‌ماوه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان زانی كه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی حكومه‌ت روو ده‌ده‌ن، ئه‌وسا زۆر پرسیار و نارازیبوون و پیَشنیار له لایه‌ن میدیاكان و جه‌ماوه‌ر دیَنه ئاراوه. ئه‌وسا خهڵكانیَك كه بایه‌خ به پرسیَكی دیاریكراو ده‌ده‌ن هه‌وڵی كارلیَكردن له برِیارهكانی تایبه‌ت به‌و پرسه ده‌ده‌ن. به‌رچاوروونى بهشداریكردنیَكی رۆژانه له پرۆسه‌ی سیاسی به هۆی میدیاكان و جه‌ماوه‌ر دهخوڵقیَنی. سیسته‌مه مۆدیَرنهكانی دیموكراسی له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌مجۆره به‌شداربوونه‌ی خه‌ڵك و میدیاكان بونیات دهنریَن. و هه‌ر كهسیَكیش حه‌ز بكات ئه‌وا چه‌ند ریَگهیهك هه‌ن بۆ كارلیَكردن له برِیارهكان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی ده‌وڵه‌تدا. هه‌ڵبژاردنه‌كان و ریفراندۆمه‌كان چیتر به تاكه ریَگه دانانریَن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر حوكمی خۆیانی پیَبكهن. دیموكراسی به بیَ پچرِان كار ده‌كات و هه‌ڵبژاردنه‌كان له سیسته‌می دیموكراسیدا ته‌نها بۆ هیَنانه كایه‌وه‌ی گۆرِانی مه‌زن له ره‌وتی سیاسه‌تدا بهكاردیَن. له كاتیَكدا دهكریَ سیسته‌می دیموكراسی لیبراڵ ببیَته حوكمی چینی ده‌وڵه‌مه‌ندان (plutocracy)، كه تیایدا برِیارهكان له پشت ده‌رگا داخراوه‌كان وهردهگیریَن و بواریَكی زۆر كه‌م بۆ جه‌ماوه‌ر هه‌یه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نهخشهكیَشانى سیاسه‌ته‌كاندا له ماوه‌ى نیَوان هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ههبیَ، هه‌ر بۆیه دیموكراسی به‌شداربووانه (participatory) زیاتر به ویستی جه‌ماوه‌ره‌وه گریَدراوه. دیموكراسیی به‌شداربووانه كه له‌سه‌ر بناغه‌ی بهرچاورِوونى و به‌شداربوونی رۆژانه بونیات نراوه ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه به شیَوهیهكی ره‌سمی له باكوری ئه‌وروپا به‌كار دههیَنریَت و، به ره‌سمی وه‌ك ئامانجیَكی نمونه‌یی بۆ ده‌وڵه‌تانی تری یهكیَتی ئه‌ورپا به‌كار هیَنراوه. هه‌رچه‌نده زۆر له ولاَتانی جیهان شیَوازی كۆنتری دیموكراسی یا حكومرِانیان هه‌یه. ریَوشویَنی به‌رچاوروون و شه‌فاف كۆبونه‌وه‌ی به ئاشكرا و راگه‌یاندنه‌كانی له‌باره‌ی ریَكاره داراییه‌كانی حكومه‌ت و یاساى ئازادی زانیاریه‌كان و پیَداچونهوه و و ووردبینی بودجه و ...... هتد دهگریَتهوه. له بواره‌كانی سیاسه‌ت و ره‌وشتناسی و كارزانیدا (بیزنس) و كارگیَرِی و یاسا و ئابوری و كۆمه‌ڵناسی و ....هتد دیوه‌ده‌ری پیَچهوانهی نهیَنیه. كار یا چالاَكی ئه‌و كاته شه‌فاف روون دهبیَت ئه‌گه‌ر هه‌موو زانیاریه‌كان له‌باره‌یه‌وه به‌رده‌ست و ئاشكرا بن. هه‌ر بۆیه كه دادگاكان ریَگه به هاولاَتیان ده‌ده‌ن له دانیشتنه‌كانیان ئاماده بن و، كاتىَ به‌رز و نزمی نرخه‌كانی بۆرسه‌كان له رۆژنامه‌كان بلاَو دهكریَنهوه ئه‌م پرۆسانه پیَیان دهگوتریَ به‌رچاوروونى. كاتیَك دهسهلاَتی سه‌ربازی پلانه‌كانی خۆیان به نهیَنی ناو ده‌به‌ن ئه‌وسا بهرچاورِوونى بوونى نامیَنیَ. ئه‌م كاره‌ش به دوو دیوی پۆزه‌تیڤ و نیكهتیڤ سه‌یر دهكریَت. به‌دیوی یه‌كه‌م چونكه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به هیَز ده‌كات و، به دیوی نیگه‌تیڤیش چونكه دهبیَته هۆی نهیَنیهتی و ته‌نانه‌ت هاتنه كایه‌وه‌ی رژیَمیَكی سه‌ربازی و دیكتاتۆری. بۆ نمونه ههندیَ ریَكخراو و تۆرِی وه‌ك (Wikipedia و GNU و كۆمه‌ڵه‌ی Linux و Inymedia) پیَ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه نه‌ك ته‌نها ئه‌و زانیاریانه‌ی جیَگهی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ن دابین و به‌رده‌ست بكریَن، به‌ڵكو دهبیَ هه‌موو (نزیكه‌ی هه‌موو) ئاسته شاراوه‌كانی ریَكخستن و برِیار دروستكردن ئاشكرا و راگه‌یه‌نراو بن. ئه‌مه‌ش به به‌رچاوروونى رادیكاڵیانه ناودهبریَت. • بۆ پهرهپیَدانی دیوه‌ده‌ری له سیاسه‌تدا هانز پیته‌ر مارتن و پۆڵ ڤان بویتنن (ئه‌وروپای به‌رچاوروونى و شه‌فاف) و ئاشلی مۆت برِیاریان دا هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن و ده‌سته‌ی پلاتفۆرمی به‌رچاوروونى (Platform for Transparency) یان دامه‌زراند له ساڵی 2005دا. • ریَكخراویَكی تری هاوشیَوه هه‌یه كه په‌ره به به‌رچاوروونى ده‌دات به ناوی بهرچاورِوونى نیَودهوڵهتی (Transparency International).